29/03/2020
316 جار خوێنراوەتەوە
به‌رپرسانی ئه‌مریكا: پلانی هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان له عێراق له‌ئارادایه
په‌یام
به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نن، رۆژانه راپۆرتیان به‌ده‌ست ده‌گات كه پلانی هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له عێراق له ئارادایه.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكیه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، چه‌ندین ئاماژه هه‌یه كه باس له هه‌وڵی گروپه چه‌كداریه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردوه‌ته‌وه كه رۆژانه راپۆرتیان به‌ده‌ست ده‌گات كه هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانیان نزیكن، هه‌روه‌ها هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مریكای تێدایه به‌رده‌وامه.
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژنامه‌ی "نیۆرك تایمز" رایگه‌یاندووه پلانێكی ئه‌مریكا له ئارادایه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سه‌ر به ئێران كه له عێراق و سوریا بونیان هه‌یه و هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە