29/03/2020 179 جار خوێنراوەتەوە

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ملیارێك دۆلاری هه‌رێم له‌ لوبنان ده‌كرێت


په‌یام

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ به‌دواداچوون بۆ پرسی 250 ملیۆن دۆلاری شیرینی نه‌وت و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ك ملیار دۆلاری هه‌رێم له‌ لوبنان پێكهێنا.
له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێم ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌و راستیه‌كان پێكهێندرا بۆ به‌دواداچوون له‌ ده‌نگۆی ئه‌و 250 ملیۆن دۆلاره‌ی كه‌ گوایه‌ كۆمپانیای ڕۆسنه‌ف داویه‌تی به‌ لایه‌نێك و ئه‌و یه‌ك ملیار دۆلاره‌ی كه‌ گوایه‌ له‌ بانكێكی لوبنانه‌ وه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن باس ده‌كرێت.

سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌ داوا ده‌كه‌یه‌ن هه‌ر لایه‌نێك به‌ڵگه‌ی پێویستی لایه‌ پێشكه‌شی لیژنه‌كه‌ی داواكاری گشتی بكات به‌مه‌به‌ستی پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی.
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، چه‌ند ڕۆژێكه‌ بابه‌تی بردنی 250 ملیۆن دۆلاری شیرینی نه‌وت له‌ كۆمپانیای ڕۆسنه‌فت و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یه‌ك ملیار دۆلاری پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ بانكێكی لوبنانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    سلێمانی.. قوتابیانی قوناغی پێنجی په‌یمانگاكان داواده‌كه‌ن تاقیكردنه‌وه‌ نه‌كه‌ن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    توشبوویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌رمانده‌یه‌ك: تا پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كانی خۆی‌ مه‌ترسیه‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری سلێمانی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژناكه‌ینه‌وه‌و لێپچینەوەكان تووندتر ده‌كه‌ین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆكه‌كانی توركیا 2 هاوڵاتى مه‌ده‌نییان لە قه‌زای ئامێدی شه‌هیدكرد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم كۆبانی: قۆناغی یەكەمی گفتوگۆی لایەنە كوردییەكان سەركەوتوو بووه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخه‌رێكی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه ده‌ستگیركراوه‌و تائێستا ئازادنه‌كراوه

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

سەرەتا