29/03/2020
368 جار خوێنراوەتەوە
وه‌زاره‌تی ناوخۆ: درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه
په‌یام
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌واڵی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا ئێستا هیچ بڕیارێكی له‌سه‌ر نه‌دراوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، گشت ئه‌و ده‌نگ و هه‌واڵانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه له كه‌ناڵه جیاجیاكان و سایته‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا 14ی نیسانی 2020
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه، پێویسته له‌سه‌ر گشت میدیاكان پابه‌ند بن به سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ك پشت به‌ستن به هه‌واڵ و ده‌نگۆی پێشبینی كرا‌و.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، كه درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا ئێستا هیچ بڕیارێكی له‌سه‌ر نه‌دراوه و هه‌ر كاتێك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاگاداری كردینه‌وه به پێویستی درێژكردنه‌وه یان درێژنه‌كردنه‌وه ئه‌و كاته بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە