29/03/2020 142 جار خوێنراوەتەوە

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ بنكه‌ی كه‌ی وه‌نی كه‌ركوك كشایه‌وه‌

په‌یام

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ بنكه‌ی كه‌ی وه‌ن-ی كه‌ركوك كشایه‌وه‌ و بنكه‌كه‌ی راده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كان كرد.

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند له‌ بنكه‌ی (K1) له‌ كه‌ركوك ئه‌مرۆ كشاونه‌ته‌وه‌ و به‌پێی رێككه‌وتنێكێك بنكه‌كه‌یان راده‌ستی هێزه‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌.

كۆڵۆنیڵ مایه‌ڵز كیگنز وتیشی سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازیی و پێداویستییه‌كانی ناو بنكه‌كه‌یان به‌خشیوه‌ته‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان كه‌ به‌هاكه‌ی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن دۆلاره‌، هاوكات كشانه‌وه‌ له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پلانی بۆ دانراوه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ پاڵپشتی هاوپه‌یمانی به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعشدا.

پێنجشه‌ممه‌ی رابردو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ سه‌رجه‌م مه‌شق و راهێنانه‌كانیان به‌ هێزه‌كانی عێراق هه‌ڵپه‌ساردوه‌، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتیی سه‌ربازی و ئاسمانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش.

پێشتریش هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، له‌ بنكه‌ی گه‌یاره‌ی ئاسمانی له‌ نزیك موسڵ و بنكه‌ی قائیمی ئه‌نبار و نزیك سنوره‌كانی سوریا كشانه‌وه‌ و بنكه‌كانی راده‌ستی هێزه‌كانی عێراقكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    توشبوویه‌كی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ‌سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌رمانده‌یه‌ك: تا پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه شوێنه‌كانی خۆی‌ مه‌ترسیه‌كانی داعش به‌رده‌وام ده‌بن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پارێزگاری سلێمانی: قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژناكه‌ینه‌وه‌و لێپچینەوەكان تووندتر ده‌كه‌ین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فڕۆكه‌كانی توركیا 2 هاوڵاتى مه‌ده‌نییان لە قه‌زای ئامێدی شه‌هیدكرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵوم كۆبانی: قۆناغی یەكەمی گفتوگۆی لایەنە كوردییەكان سەركەوتوو بووه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕێكخه‌رێكی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دهۆك ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه ده‌ستگیركراوه‌و تائێستا ئازادنه‌كراوه

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو پۆلیسەی هاووڵاتییەکی رەشپێستی ئەمریکی خنکاند بە تاوانی کوشتن دادگایی دەکرێت

سەرەتا