29/03/2020
466 جار خوێنراوەتەوە
له‌كۆی 128 تووشبووی كۆرۆنا له هه‌رێم 55 حاڵه‌تیان چاكبوونه‌ته‌وه
په‌یام
وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٤٤) پشکنین کراوە و (٦) تووشبووی نوێ تۆمارکراوە.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم رایگه‌یاند: له ئێستادا له قۆناغی كۆنترۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردنی ڤایرۆسی كۆرۆناداین له هه‌رێمی كوردستان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به كه‌ره‌نتینه كراوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥٣١٥) هاوڵاتی بوون لە (٣٥) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٢٤٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٢٩٩) لە هەولێر، (٢٣٨) لە سلێمانی، (٦٢٦) لە دهۆك، (٣٠) لە هەلەبجە، (٣٥) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٤٠٧٦) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٤٢) هاوڵاتی.
هه‌روه‌ها له خاڵی دووه‌مدا هاتووه كه لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٥٤٤) پشکنین کراوە، (٣٩٦) هەولێر، (٩٢) سلێمانی، (٥٦) دهۆك كراوه، و دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-
• پارێزگای هەولێر (٣) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (٣٤)، (٣٥)، (٥٤) ساڵ دوویان هاوڵاتی بیانین لە کەرەنتن بوون، یەکیان لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕایتەوە و دانیشتوونی ناحیەی خەلیفانە.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکە تەمەن (٧٠) ساڵ دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.
• پارێزگای دهۆك (٢) پۆزەتیڤ، کە پیاون تەمەنیان (١٩)، (٢١) ساڵ کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون کە دانیشتووی شاری دهۆك و قەزای ئامێدین.
له كۆتاییدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١٢٨) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٥٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە