29/03/2020
843 جار خوێنراوەتەوە
هاوڵاتیەکی دانیشتوی خەلیفان تووشی کۆرۆنا بوو
پهیام
یهكهم حاڵهتی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناحیهی خهلیفان تۆماركرا.
کاروان کریم خان بەێوەبەری ناحیەی خەلیفان بەپەیامی ڕاگەیاند"دوای گەرانەوەی هاوڵاتییەکی خەڵکی خەلیفان لە وڵاتی بەریتانیا دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە
و بەداخەوە بەرکەوتنی لەگەڵ زۆرێک لە خزم وئاشنایانی هەبووە.
ڕایشیگهیاند: رێکاری تەندروستیی پێویست بۆ تووشبووهكه و خانەوادەکەی گیراوەتە بەر و خەریکی کەرەنتینەکردنیانین.
بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان داواکارە لە هاوڵاتیانی خەلیفان بۆ خۆپارێزی و پابەندیی ڕێنماییەکان پێش حکومەت و هێزە ئەمنییەکان بکەونەوە لە ماڵ بمێننەوە و لە بوونی هەر حاڵەتێک لە خۆتان و دەوروبەرتان پەیوەندی بە هێڵی گەرمی وەزارەتی تەندروستی یان نەخۆشخانەی خەلیفان بکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە