29/03/2020 492 جار خوێنراوەتەوە

حكومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی وەرگرتنی 250 ملیۆن دۆلاری شیرینی نەوت و چه‌ند ده‌نگۆیه‌ك ده‌دات

په‌یام

سەبارەت بە دەنگۆی وەرگرتنی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار وەک شیرینی نەوت لە کۆمپانیای رۆسنەفت و ھەروەھا دەنگۆی دەستبەسەرداگرتنی ملیارێک دۆلاری ھەرێم لە وڵاتی لوبنان، گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جوتیار عادل راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە "سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی دووپاتی دەکاتەوە کە سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی پێویستە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەم دەنگۆیانە بکات و داواش لە ھەموو لایەنەکان دەکات لەمبارەیەوە ھاوکاریی داواکاریی گشتی بکەن بۆ ئەوەی راستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بکرێت".
جوتیار عادل لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت "ھەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدیھێنانی شەفافییەت لە دامودەزگاکانی حکوومەتدا، بەتایبەتی لە کەرتی دارایی و داھاتەکانی ھەرێمدا، ئەرکێکی لە پێشینەی کابینەی نۆیەم بووە و لە سەریشی بەردەوام دەبین".  


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    کیپلەر: ئاستی هەناردەی نەوت لە هورمزەوە زیاترە لە هەناردەی پێش جەنگ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق لە حەوت مانگدا زیاترلە 26 تریلیۆن دینار كورتهێنانی هەبووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئۆپێک پڵەس لەسەر هێشتنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت وەک خۆی ڕێککەوت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی ١٠١ دۆلارەوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێم سبەی رادەستی عێراق دەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووی 102 دۆلارەوەیە

سەرەتا