29/03/2020 932 جار خوێنراوەتەوە

پسپۆڕان باس لەدەركەوتنی نیشانەیەكی دیكەی كۆرۆنا دەكەن

هەرچەندە وازانراوە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی و تەنگەنەفەسی و كۆكە تاوەكو دروستبوونی گرفت لەسییەكاندا، لەئێستادا پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە نیشانەیەكی دیكەی تووشبوون بە كۆرۆنا ئەویش بریتیە لە لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن.

جیروم سالومون جێگری وەزیری تەندروستی فەرەنسا لەمیانی پێشكەشكردنی راپۆرتی ڕۆژانە لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاویكردەوە پزیشكانی قوڕگ و لووت و گوێ لەچەند رۆژی رابردوودا تێبینی زیادبوونی حاڵەتی لەدەستدانی هەستی بۆنكردنیان كردووە.

وتیشی: هەندێك لەتووشبووانی كۆرۆنا كتوپڕ هەستی بۆنكردنیان لەدەستداوە بەبێ گیرانی لووت و هەندێك كات هەستی تامكردنی لەگەڵدا دەبێت.

هەرچەندە لەدەستدانی هەستی بۆنكردن رێژەییە و بەگشتی لای ئەو تووشبووە گەنجانە دەركەوتووە كە نیشانەكانی تووشبوون بەكۆرۆنایان قورس نیە.

لای خۆیەوە نیرمال كۆمار پزیشكی راوێژكاری بەریتانی و پسپۆڕی نەخۆشیەكانی قوڕگ و گوێ و لووت بە كەناڵی سكای نیوزی ڕاگەیاند لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و تامكردن وەك نیشانەیەكی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا دادەنرێت.

ئا: كارزان عەبدوڵا
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 2 هەفتە

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا