29/03/2020
303 جار خوێنراوەتەوە
جیهان.. زیاتر له ٣٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه
په‌یام
كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)وه له جیهاندا گیانیانله‌ده‌ستداوه ٣٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ماڵپه‌ڕی "Worldometer"دا سه‌باره‌ت به حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و ئه‌و ناوچه و وڵاتانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كه تیایاندا بڵاوبووه‌ته‌وه، كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوه له جیهاندا گیانیانله‌ده‌ستداوه ٣٠ هه‌زار و ٣٩٨ كه‌سن و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیش ٦٥٦ هه‌زار و ٧٦٣ حاڵه‌ته.
زۆرترین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له ئیتاڵیا روویداوه كه ١٠ هه‌زار و ٢٣ حاڵه‌ته.
له‌دوای ئیتاڵیاش وڵاتی ئیسپانیا دێت كه پێنج هه‌زار و ٨١٢ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی تۆماركردووه.
له پله‌ی سێیه‌میشدا وڵاتی چین دێت كه ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته‌وه سه‌ریهه‌ڵدا و له‌وێ سێ هه‌زار و ٢٩٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە