28/03/2020 622 جار خوێنراوەتەوە

ڕاستییەکە ئاشکرا دەبێت، ئایا سەرۆکی تۆتینهام لە کۆتینۆ تووڕەیە؟

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

کیا جۆرابچاینی ئێرانی و بریکاریکارەکانی فێلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ڕاست و دروستی ئەو دەنگۆیانە ئاشکرا دەکات کە باس لە تووڕەیی دانێلی لیڤی سەرۆکی یانەی تۆتینهام لە یاریزانە بەڕازیلییەکە دەکەن.


هاوینی ڕابردوو نزیکبوو لەوەی کۆتینۆ پەیوەندی بە یانەی تۆتینهامەوە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا یاریزانەکە یانەی بایرن میونخی هەڵبژارد، دواتر باس لەوە کرا سەرۆکی یانە لەندەنییەکە لە یاریزانە بەڕازیلییەکە تووڕە و ئەستەمە جارێکی دیکە سپێرز هەوڵی گواستنەوەی کۆتینۆ بدات.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی میرۆری بەڕیتانی دیدارێکی لەگەڵ بریکاری یاریزانەکەی بەرشەلۆنە ئەنجام داوە و دەڵێت: کۆتینۆ هیچ گرفتێکی تاکە کەسی لەگەڵ دانێلی لیڤی سەرۆکی تۆتینهامدا نییە، هۆکاری شکستهێنانی چوونی یاریزانەکە بۆ تۆتینهام پەیوەندی بە ماددەوە نەبووە و ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت ڕاست نییە.

لە درێژەی قسەکانیدا بریکارەکەی کۆتینۆ ئاشکرای دەکات، لە ڕابردوودا یانەی تۆتینهام ئامادەبووە کۆتینۆ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام لەسەر بڕیاری ماوریزیۆ پۆچێتینۆ گرێبەستەکە وەستێندراوە و گواستنەوەکە ئەنجام نەدراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 2 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

سەرەتا