28/03/2020 482 جار خوێنراوەتەوە

حکومەتی هەرێم پشووی فەرمانگەکانی تاوه‌كو 16ی 4 درێژكرده‌وه‌

په‌یام

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:  بڕیاریانداوه‌ بە درێژکردنەوەی رۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە رۆژی یەکشەممە 29-03-2020 تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 16-04-2020.
 
دەقی راگەیەندراوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
 
لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە وفەرمانگە ودامەزراوەکانی ھەرێم و زانکۆ و پەیمانگا وقوتابخانە وناوەندەکانی خوێندنی حکومی وئەھلی (جگە لە ھێزەکانی ئاسایش وئاسایشی ناوخۆ و دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩-٣-٢٠٢٠ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٦-٤ -٢٠٢٠.
 
وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتە خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە گشتیە فریاگوزارییەکان بە ھاووڵاتیان لە ڕێگای پیادەکردنی ئێشگریی.
 
د.جووتیار عادل
 گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
٢٠٢٠/٣/٢٨

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌شناسیی هەرێم: ئه‌گه‌ری تاوه‌بارانی كورتخایه‌ن هه‌یه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بکوژەكەی ئارام ئیمامى خۆى ڕادەستی هێزەكانی ئاسایش کرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    تورکیا پرۆگرامێکی نوێی دیجیتاڵی و دەنگی بۆ خوێندنی زمانی کوردی خستە بەردەست

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان بە سەركەوتنی نێوەندگیریی نێوان ئەمریكا و ئێران گەشبینە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    خەڵكی هەڵەبجە و میوانانی فیستیڤاڵی هەنار نوێژی هەینییان پێكەوە ئەنجامدا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    خاوەن "ناسنامە سوورەكان" لە كەركووك داوای گەڕاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانیان دەكەن

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتووانی كەركووك گردبوونەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگایان كرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    دۆناڵد تره‌مپ: به‌مزووانه‌ شه‌ڕی ئێران كۆتایی دێت

سەرەتا