28/03/2020
296 جار خوێنراوەتەوە
ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له جیهاندا 600 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند
په‌یام
ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا (600) هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند، ته‌نها له ئه‌مریكا (104) هه‌زار كه‌س توشبوون.
به‌پێی دوائاماری هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا، ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا گه‌یشتوه‌ته (607) هه‌زار و (965) كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش (132) هه‌زار و (688) كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا (28) هه‌زار و (125) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی دوائاماره‌كان، ئه‌مریكا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتوه له روی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌كه (104) هه‌زار و (837) كه‌سه و هه‌زار و 711 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات ئیتاڵیا پله‌ی دوه‌می هه‌یه له روی توشبونه‌وه ژماره‌كه‌ی گه‌یشتوه‌ته (86) هه‌زار و (498) كه‌س، به‌ڵام له روی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌وه له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و تائێستا نۆ هه‌زار و 134 توشبوی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له پله‌ی سێیه‌می توشبوانیش وڵاتی چین دێت كه ناوه‌ندی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه و ژماره‌ی توشبوان له (81) هه‌زار و (996) كه‌سدایه، تائێستا سێ هه‌زار و 299 توشبوی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئیسپانیا له پله‌ی چواره‌م و ئه‌ڵمانیا له پله‌ی پێنجه‌مدایه له روی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە