28/03/2020
427 جار خوێنراوەتەوە
به‌غدا ته‌نها یه‌ك مانگی تر ده‌توانێت كاره‌با و غاز له ئێرانه‌وه هاورده بكات
په‌یام
ئه‌مریكا بۆ دوایین جار ماوه‌ی لێخۆشبوونی عیراقی له سزاكانی سه‌ر ئێران درێژكرده‌وه و به‌غدا ته‌نها یه‌ك مانگی تر ده‌توانێت كاره‌با و غاز له ئێرانه‌وه هاورده بكات.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ رایانگه‌یاند ئه‌مریكا بۆدوایین جار عیراقی له سزاكانی سه‌ر ئێران به‌خشیوه و چیتر ئه‌و لێخۆشبوونه‌ی بۆ درێژناكاته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، درێژكردنه‌وه‌كه ته‌نها بۆ یه‌ك مانگه و عیراق هه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ هاورده‌كردنی كاره‌با و غاز له ئێرانه‌وه و دواتر عێراق ده‌بێت سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه كۆتایی پێبهێنێت.
ئه‌و بریاره‌ی ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا له نوێترین بریاریدا چه‌ند سزایه‌كی دیكه‌ی به‌سه‌ر ئێران و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و كۆمپانیای ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند و داوای له عێراقیش كردوه سه‌رچاوه‌ی تر بۆ هاورده‌كردنی كاره‌با و غاز بدۆزێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە