28/03/2020
334 جار خوێنراوەتەوە
نیویۆرك تایمز: ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق
په‌یام
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هه‌فته‌ی ڕابردوو فه‌رمانی ده‌ركردووه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی له‌عێراق، به ئامانجی لێدان له‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
جه‌نه‌رال روبه‌رت وایت فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریكی راگه‌یاندوه هه‌نگاوی له‌و شێوه‌یه ڕه‌نگه خوێناویی بێت و ببێته هۆی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌كه، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتیمانی له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی توندن دژی ئێران.
ئه‌و فه‌رمانه‌ی پنتاگۆن له‌كاتێكدایه، مایك پۆمپیۆ له 16ی ئه‌م مانگه‌دا داوای له حكومه‌تی عێراق كرد به‌رگری له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بكات له عێراق.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه وڵاته‌كه‌ی رێوشوێنی زیاتر ده‌گرێته به‌ر ئه‌گه‌ر پێویست بكات بۆ به‌رگریكردن له هێزه‌كانی له عێراق.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە