28/03/2020
766 جار خوێنراوەتەوە
عومەر گوڵپی: ژیانی منداڵه ساواكه سەلامەتەو لەئێستادا لە ماڵەکانی منداڵان دەژی
پهیام
عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە دۆسیەی ئهو منداڵه ساوایهی كه كڕین و فرۆشتنی پێوهكرا بوو له قهزای قهرهداغ رایگهیاند: ژیانی منداڵه ساواكه سەلامەتە لە ئێستادا لە ماڵەکانی منداڵان دەژی.
راشیگهیاند: "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ئەو منداڵە لە ئیستەدا لە ماڵەکانی منداڵان دەژی و ژیانی سەلامەتە و ئەوەی پێویستە بۆ بەرژەوەندی منداڵەکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگیرێتەبەر".
دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەرەداغ بڵاویکردەوە، دوو پیاو و ژنێکیان بە تۆمەتی فرۆشتنی منداڵێکی تەمەن چوار ڕۆژ دەستگیرکردووە كه ویستویانه منداڵەکە بە بڕی هەزار و 100 دۆلار بفرۆشن بە کەسێکی دیکە.
بهڵام پۆلیس شكستی بهو كاره هێناو منداڵهكهشی ڕەوانەی نەخۆشخانەی (شار) له سلێمانی كرد.
بە وتەی پۆلیس، ئەو منداڵە هی خێزانەکە خۆیانە و عەرەبن و کاری شوانی بۆ ماڵێکی کورد دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە