28/03/2020 174 جار خوێنراوەتەوە

سلێمانی‌.. هێڵێكی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتن بۆ گوێگرتن له‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان‌ ته‌رخانده‌كرێت

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ له‌ پێناو ئاگالێبوونی‌ زیاتری‌ منداڵان له‌ هێڵه‌كه‌یان هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان كارا ده‌كات، هێڵه‌كه‌ش بۆ گوێگرتن له‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان ته‌رخانكراوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "ئێوەی‌ بەڕێز بێ هیچ تێچوویه‌ك ده‌توانن له‌ سه‌رجه‌م هێڵه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ بكه‌ن به‌ ته‌نها لێدانی‌ ژماره‌ (116) بێ هیچ كۆدێك".
ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ ئاگادارییه‌كه‌یه‌:-

هاوڵاتی‌ به‌ڕێز، هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان لە سلێمانى، تەرخانە بۆ گوێگرتن له‌ منداڵان‌و خانه‌واده‌كانیان‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان، لەلایەن توێژەرانی‌ کۆمەڵایەتی‌ و دەروونیەوە وەڵامی‌ پەیوەندییەکان دەدرێنەوە، ئێوەی‌ بەڕێز بێ هیچ تێچوویه‌ك ده‌توانن له‌ سه‌رجه‌م هێڵه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ بكه‌ن به‌ ته‌نها لێدانی‌ ژماره‌ (116) بێ هیچ كۆدێك.

هەروەها به‌هۆی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ نەخۆشی‌ كۆرۆناو لە پێناو زیادکردنی‌ خزمەتەکانی‌، له‌ ئێسته‌دا كاته‌كانی‌ كاركردنی‌ هڵێه‌كه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌و به‌درێژایی‌ ڕۆژو له‌ هه‌فته‌یه‌كدا حه‌وت ڕۆژ كارده‌كات‌و په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌رده‌گرێت.

له‌گه‌ڵ ڕێزدا

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌
٢٨ی‌ ٣ی‌ 2020

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    هۆشیار عه‌بدوڵا: ناكرێت نه‌وه‌كانی ئه‌وان ملیۆنێر بن‌و خه‌ڵك‌و نه‌وه‌كانی داهاتوو قه‌رزاربن

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوونی حه‌وت كه‌سی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ھەرێمی کوردستان.. هاوڵاتیان پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌زۆرینه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان نوێژی جه‌ژن كرا

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای تورکیا تۆپبارانی دەڤەری برادۆست ده‌كات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    تا ئێستا ڕێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك ئازادنه‌كراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر: پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم شكۆ بۆ دامه‌زراوه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌

سەرەتا