28/03/2020 411 جار خوێنراوەتەوە

وردەکاری یەک ملیار دۆلارەکەی هه‌رێم كه‌ له‌ لوبنان گیریخواردووه‌

په‌یام

سه‌ركۆ ئازاد گەڵاڵی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نوسینێكدا وردەکاری یەک ملیار دۆلارەکەی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ له‌ لوبنان گیریخواردووه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

ناوی ئه‌و ده‌ڵاڵه‌ی نه‌وتی هه‌رێمیش كه‌ 250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌، ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت "ئاشتی هه‌ورامی و سه‌رووی ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی ده‌ڵاڵێكی نه‌وته‌وه‌ نه‌وتی هه‌رێم ده‌فرۆشن ئه‌و ده‌ڵاڵه‌ش ناوی (مورته‌زا لاخانی) به‌ڕه‌گه‌ز پاكستانییه‌و بڕی 1 ملیار دۆلاری نه‌وتی هه‌رێمی له‌بانكێكی لوبنانی داناوه‌ كه‌ ئێسته‌ بۆیان ناگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ هه‌رێم!".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت "ئه‌مه‌ پوخته‌یه‌كی ئه‌و فه‌زیحه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی داهات و سامانی نه‌وتی هه‌رێمه‌ كه‌ پێویسته‌ زۆر كه‌سی له‌سه‌ر دادگایی بكرێ، فه‌رموو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌و ڕاستیه‌كان كه‌ داوات كردووه‌!"

ئه‌مه‌ش ده‌قی نوسینه‌كه‌ی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌:-


وردەکاری یەک ملیار دۆلارەکەی لوبنان
و ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و ده‌ڵاڵه‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه‌ 250 ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ ..

سەرەتا کوردستانمان لەم نەخۆشی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت توشی قەیرانێکی دارایی چاوەروان کراو بۆتەوە، ھەرێم لەم دۆخەدا خەرجی لە بەرھەم ھێنان زیاترە توانایی دابین کردنی موچەی نیە لە کاتی خۆیدا ،وە لەھەمان کاتدا کێشەی پێدانی پارەی بۆ کۆمپانیا نەوتیەکان ھەیە کە لە کێڵگە نەوتیەکانی کوردستان کاردەکەن لەم سەروو بەندەشدا دەرکەوت 


یەک ملیار دۆلاری حکومەتی ھەرێم لە لوبنان گیری خواردەوە ناتوانن بگەرێیتەوە بەدواچونمان بۆ ئەم کەیسە کردووە چونکە بە گەڕانەوەی ئەم بڕە پارەیە بەشێک لەم قەیرانە کاتیە چارسەر دەبێیت بۆیە لە بەدواچونەکانمان بۆ مان دەرکەوت وردەکاری ٢٥٠ ملیۆن و یەک ملیارەکە بەم شێوەیەیه‌

ئاشتی هه‌ورامی و سه‌رووی ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی شیرینی نه‌وت ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕوزنه‌فت وه‌رنه‌گرن، به‌ناوی نێوه‌ندگیری و ڕێكه‌وتن ده‌ڵاڵێك داخڵی نێوان خۆیان و ڕوزنه‌فت و كۆمپانیای كار ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی 250 ملیۆن دۆلار، بۆ ڕێكه‌وتنێك كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 5 بلۆكی نه‌وتی و بازرگانی نه‌وت و بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان، ئه‌و ده‌ڵاڵه‌ش 1 ملیار دۆلاری نه‌وتی هه‌رێم له‌بانكێكی لوبنانی داده‌نێ كه‌ ئێسته‌ بۆیان ناگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ هه‌رێم!
ئه‌و كه‌سه‌ش بریتیه‌ له‌ (مورته‌زا لاخانی) به‌ڕه‌كه‌ز پاكستانی، مورته‌زا لاخانی شوێنی تایبه‌تی حه‌وانه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و 20 ساڵه‌ له‌هه‌رێم ده‌ڵاڵی نه‌وته‌، ڕه‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه‌، پێش هه‌رێم له‌ عێراقیش خه‌ریكی نه‌وت بووه‌ وه‌ك نوێنه‌ری كۆمپانیای گلینكۆری به‌ریتانی-سویسری!
مورته‌زا لاخانی ده‌ڵاڵی نێوه‌ندگیری ڕێكه‌وتنی نێوان ڕوزنه‌فت و هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئاشتی هه‌ورامی به‌نامه‌یه‌ك ڕوزنه‌فت ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی مورته‌زا لاخانی ده‌سه‌ڵاتی پێ به‌خشراوه‌ بۆ دانوسان له‌گه‌ڵ ڕوزنه‌فت و كۆمپانیای كاری پارتی دیموكرات.
مورته‌زا لاخانی موچه‌ی ساڵانه‌ی پێدراوه‌ به‌بڕی 1 ملیۆن دۆلار! ئاشتی هه‌ورامی له‌سه‌ر لاخانی ده‌ڵێ : مورته‌زا ئه‌زانێ كه‌ كێ توانای كڕینی نه‌وتی هه‌رێمی هه‌یه‌و ناوی كڕیاره‌كانی لایه‌! مورته‌زا ئه‌یزانی كێ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات له‌كڕین و فرۆشتنی نه‌وت دا، ئه‌و ده‌رگاكانی به‌ڕودا كردینه‌وه‌!
ئاشتی هه‌ورامی و ستافه‌كه‌ی له‌وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان ئه‌مه‌یان به‌ مورته‌زا لاخانی كردووه‌ تاكو خۆیان ڕاسته‌وخۆ ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌رنه‌گرن كه‌ بڕه‌كه‌ی 250 ملیۆن دۆلاره‌و مورته‌زا وه‌ریگرتووه‌!
پاره‌كه‌ بۆ حسابێكی بانكی له‌ قوبرس به‌ناوی كۆمپانیاكه‌ی لاخانییه‌وه‌ (IMMS) نێردرا له‌وێشه‌وه‌ بۆ به‌یروت ڕه‌وانه‌كرا، ئێسته‌ پاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێی ئه‌م ده‌ڵاڵه‌ی نه‌وتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌و بانكه‌ی لوبنان به‌ناوی بانكی (ده‌ریای ناوه‌ڕاست - med bank) گیریخواردووه‌و بۆیان ناگه‌ڕێنرێته‌وه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 1 ملیار دۆلاره‌! له‌ ئه‌مریكا سكاڵای له‌م بانكه‌ تۆماركردوه‌ دوای ئه‌وه‌ی سكاڵاكه‌ی له‌ لوبنان له‌لایه‌ن ڕیمۆند ڕه‌حمه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو! ڕیمۆند ڕه‌حمه‌ بزنسمانێكی لوبنانیه‌و پشكی له‌كۆڕه‌ك دا هه‌یه‌! په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی هه‌یه‌.
بۆ زانیاری كۆمپانیای (IMMS) به‌ڵێنده‌ری لاوه‌كیی كۆمپانیای (MNR)ه‌، كه‌ فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌بات و له‌گه‌ڵ سه‌عد عبدالله كه‌ ڕاوێژكاری ئاشتی هه‌ورامییه‌ 12 هه‌ژماری بانكی نێوده‌وڵه‌تیان دروست كردووه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی نه‌وت! كاتێك دیلۆیت وردبینی شه‌فافیه‌تی نه‌وت ده‌كات توشی شۆك ده‌بێ له‌و ژماره‌ زۆره‌ی حساب بانكی كه‌ بۆ فرۆشی نه‌وت و پاره‌ی نه‌وت له‌ جیهاندا هه‌یه‌!
ڕوزنه‌فت %60ی بوریه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كڕی له‌ كۆمپانیای كار به‌ئاماده‌بوونی ئاشتی هه‌ورامی، بۆ ئه‌وه‌ش پێشه‌كی بڕی 1 ملیار دۆلاری دا به‌ كۆمپانیای كار!
ته‌نانه‌ت بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ بۆ خورمه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن ئاشتی هه‌ورامیه‌وه‌ %60ی دراوه‌ به‌ ڕوزنه‌فت و %40ی بۆ كۆمپانیای كار، مافی خاوه‌ندارێتی بۆریه‌كانی نه‌وت و غازیش %60ی به‌ته‌واوی دراوه‌ به‌ ڕوزنه‌فت.
ئه‌مه‌ پوخته‌یه‌كی ئه‌و فه‌زیحه‌ی به‌هه‌ده‌ردانی داهات و سامانی نه‌وتی هه‌رێمه‌ كه‌ پێویسته‌ زۆر كه‌سی له‌سه‌ر دادگایی بكرێ، فه‌رموو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌و ڕاستیه‌كان كه‌
داوات كردووه‌!

سه‌ركۆ ئازاد گەڵاڵی
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كان
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 36 خولەک پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆو سبه‌ینێ

  • 53 خولەک پێش ئێستا

    هۆشیار عه‌بدوڵا: ناكرێت نه‌وه‌كانی ئه‌وان ملیۆنێر بن‌و خه‌ڵك‌و نه‌وه‌كانی داهاتوو قه‌رزاربن

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشبوونی حه‌وت كه‌سی به‌ كۆرۆنا راگه‌یاند

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ھەرێمی کوردستان.. هاوڵاتیان پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بوون

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌زۆرینه‌ی شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان نوێژی جه‌ژن كرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای تورکیا تۆپبارانی دەڤەری برادۆست ده‌كات

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    تا ئێستا ڕێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كانی دهۆك ئازادنه‌كراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مامۆستا عه‌لی باپیر: پێویسته‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم شكۆ بۆ دامه‌زراوه‌كان بگه‌ڕێننه‌وه‌

سەرەتا