28/03/2020 1037 جار خوێنراوەتەوە

بەرشەلۆنە بە ناچاری دەستبەرداری یاریزانێکی یانەکەی دەبێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێچەوانەی ڕابردوو لە ئێستادا ئامادەیە گوێ بۆ ئەو گرێبەستانە بگرێت کە بۆ گواستنەوەی نیڵسۆن سێمیدۆی پۆرتوگالی و بەرگریکاری یانەکەیان پێشکەش دەکرێن.

 

لەم بارەیەوە پێگەی ESPN هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کارگێڕی بەرشەلۆنە لە پێناو ڕاگرتنی هاوسەنگی لە خەزێنەی یانەکەدا بیر لەوە دەکاتەوە دەستبەرداری سێمیدۆ ببێت و لە داهاتوو گوێ بۆ ئەو گرێبەستانە دەگرێت کە بۆ گواستنەوەی ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییە پێشکەش بە یانەکەیان دەکرێت، بەمەش یانەکە دەرگای بە ڕووی ئەو یاریزانەدا دەکاتەوە لەم هاوینەدا ڕیزەکانی بلوگرانا بەجێبهێڵێت، هاوینی ڕابردووش چەند یانەیەکی ئینگلیزیی هەوڵی گواستنەوەی سێمیدۆیان دەدا و لە ئێستاشدا یانەکانی ئینتەرمیلان و ڕۆما بە گرنگییەوە لە تواناکانی ئەو یاریزانە دەڕوانن.

پێگەی کاڵچۆ مێرکاتۆی ئیتاڵیش لە بارەی یاریزانانی یانە کەتەلۆنییەکەوە هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوە و ئەوەی خستۆتەڕوو، کارگێڕی بەرشەلۆنە لە بەرانبەر ١٨ ملیۆن پاوەنددا ئامادەیە دەستبەرداری ئارتۆرۆ ڤیداڵی چیللی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەکەی ببێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فەرەنسا دۆسیەی سکاڵاکەی مباپێ دژی پاریس سانجێرمان دادەخات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ مووچەی ئۆڵیسێ هاوشێوەی کەین و موسیالا لێدەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نەشتەرگەری بۆ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامدرا و ماوەیەکی درێژ دادەبڕێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    توخێل وردەکاریی شەڕەدەنووکی بێلینگهام و کوکوریا ئاشکرا دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی ڕەتکردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    قسەکانی مۆرینیۆ لە ژووری جلگۆڕین دوای شکستی دێربی دزەی کردووە

  • پێش 2 هەفتە

    ئینریکی هەڵەیەکی خۆی بۆ ڕوون بووەتەوە و یاسایەک دەگۆڕێت

  • پێش 3 هەفتە

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

سەرەتا