28/03/2020
1140 جار خوێنراوەتەوە
خه‌لیفان.. ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك كۆماری عێراق برینداركراو كه‌سێكیش كوژرا
په‌یام
له گوندێكی ناحیه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به قه‌زای سۆران، كه‌سێك كوژرا و له رووداوه‌كه‌شدا راوێژكارێكی سه‌رۆككۆماری عێراق برینداربوو.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی خه‌لیفان له لێدوانێكدا بۆ په‌یام ڕاگه‌یاند : له‌گوندی كه‌له‌كینی سه‌ر به‌ناحیه‌ی خه‌لیفان ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان دووبرا ڕوویداوه و به‌وهۆیه‌وه یه‌كێكیان ته‌قه‌ی له براكه‌ی كردووه‌و كوشتویه‌تی سه‌روه‌ت حسێن ئاغاش كه ڕاوێژكری سه‌رۆك كۆماری عێراقه ناوبژیوانی كردوون ئه‌ویش برینداربووه.
كاروان كه‌ریم خان ئاشكراشیكرد: ئێستا هێزه‌كانی پۆلیس له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و لێكۆلینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە