28/03/2020 330 جار خوێنراوەتەوە

عەدنان زورفی لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا كۆبوویەوە

په‌یام

عەدنان زورفی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق لە شاری بەغدا لەگەڵ باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتیی ئەورووپا كۆبوویەوە.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، عەدنان زروفی سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی وڵاتانی ئەورووپا كردووە لەوەی رۆژانە سەدان كەس لەو وڵاتانە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەبنە قوربانی.

هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەدا راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، عەدنان زورفی باسی لەو مەترسییانە كرد كە ئێستا عێراق، ناوچەكە و جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رووبەڕووی بوونەتەوە و راشیگەیاند كە ڤایرۆسەكە ئابووری و بازاڕەكانی جیهانی پەكخستوووە.

سەبارەت بە كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر بازاڕەكانی نەوتی جیهان، عەدنان زورفی رایگەیاندووە كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە مەترسی گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهاندا دروستكردووە كە بەهۆی نرخی نەوت رووی لە دابەزین كردووە. جەختییشكردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە عێراق توانای هەیە قەیرانی ئێستا تێپەڕێنێت و زیانەكانیش قەرەبوو بكاتەوە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، عەدنان زورفی هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت بۆ باڵیۆزانی وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا خستەڕوو و رایگەیاند كە كاری لەپێشنەی حكوومەتی نوێ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، هەروەها كەمكردنەوەی ئاستی هەژاری دەبێت.

هەریەك لە باڵیۆزانی ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، سوید، فەڕەنسا، یۆنان، پۆڵەندا، كرواتیا، نێردەی یەكێتیی ئەورووپا و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئوردون.. زەیدی لە لەگەڵ مەحموود عەباس کۆبوویەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پەرلەمانی عێراق یاسای مۆڵەتی درێژخایەنی پەسەندكرد و وەرزی یاسادانانیشی درێژكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داشكاندنی گەورە و بە 28 دۆلار فرۆشتووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی داوا لە توركیا دەكات كڕینی نەوتی قاچاخی هەرێم ڕابگرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سبەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر چارەنووسی پەرلەمان و دەسەڵاتەكانی حكوومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    به‌غدا.. خۆپیشانده‌رانی تشرین داوای دادگایی بكوژی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی عێراق نزیكه‌ له‌ ئاستی پێش جه‌نگ

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە میسان خۆپیشاندەران دژی داخستنی دەروازەی شەیب ڕێگەی کۆمپانیا نەوتییەکانیان داخست

سەرەتا