28/03/2020 456 جار خوێنراوەتەوە

کلۆپ باشترین ڕێگەچارە بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێت

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی لە پەیامێکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بباپرێزن، چونکە بەو شێوەیە دەتوانن خولەکان دەست پێ بکەنەوە.

 

 لە میانی لێدوانێکیدا لەگەڵ پێگەی فەرمی یانەکەی، کلۆپ سەبارەت بە ڕێگە چارەی دەستپێکردنەوەی خولی نایابی ئینگلیزی وتی: لە ئێستادا گرنگترین شت مرۆڤەکانن و ئەگەر بمانەوێت بە خێرایی خولەکان دەست پێ بکەنەوە، ئەوا دەبێت زۆر بە باشی خۆمان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزین و ئەوەش باشترین چارەسەر دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا کلۆپ ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە پزیشکییەکان ببن و زۆر بە باشی گوێ بۆ زانیارییەکانی حکومەت بگرن تا ئەوەی سەلامەتی خۆیان و خانەوادەکەیان بپارێزن.

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاهێنەرەکەی ڕیدز دەڵێت: ڤایرۆسەکە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بەو جۆرە نهێنییە نامێنیتەوە، گرنگترن شت کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوانە، پێویستە پاڵپشتی نەخۆشخانەکان و پزیشکەکان بکەین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بریکارەکەی ڤینیسیۆس ڕاستی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵ ئاشکرا کرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی پەردە لەسەر گەورەترین پەشیمانیی ژیانی لادەدات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    پێش ڕووبەڕبوونەوەی پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆش بە فلیک گەیشت

  • پێش 1 هەفتە

    سزای پێشبینیکراوی کریستیانۆ ئاشکرا دەکرێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی مەدرید و مۆرینیۆ گەیشت

  • پێش 2 هەفتە

    مۆرینیۆ بە توندی مباپێ سەرزەنشت دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا پەنا بۆ فڕۆکەوانە جەنگییەکان دەبات

سەرەتا