28/03/2020
480 جار خوێنراوەتەوە
هەڵوێستی کریستیانۆ لە بارەی کەمکردنەوەی مووچەکەی ئاشکرا دەکرێت
پەیام سپۆرت - بڕیار تەها
کریستیانۆ
ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی هاوشانی چەند یاریزانێکی دیکەی یۆڤانتۆس ئامادەی نیشانداوە
بەشێک لە مووچەکەی کەم بکرێتەوە.
ڕۆژنامەی توتۆ
سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئاندریە ئانێللی سەرۆکی یانەی یۆڤانتۆس و فابیۆ
پاراچی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە لە ڕێگەی ئۆن لاینەوە کۆبوونەوەیان جۆرجیۆ کیللینی
کاپتن و بوفۆنی گۆڵچی و بونۆچی بەرگریکاری یانەکە ئەنجام داوە و گفتوگۆیان لە
بارەی کەمکردنەوەی مووچەم ئەم مانگەیان کردووە.
سەرچاوەکە ئاماژەی
بەوەکردووە، کریستیانۆ هاوشێوەی کیللینی و بونۆچی و بوفۆن ڕەزامەندبووە لەسەر
ئەوەی بەشێکی مووچەکەیان لەم مانگەدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کەم بکرێتەوە،
بەتایبەت کە مووچەی ساڵانەی کریستیانۆ 31 ملیۆن یۆرۆیەوە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا
هەموو ئەوروپا و وڵاتی ئیتاڵیایی تەنیووە و بەو هۆیەشەوە سەرجەم چالاکییە
وەرزشییەکان لەو وڵاتە ڕایگراوە و یانەکانیش ڕووبەڕووی گرفتی دارای دەبنەوە و لە
ڕووی ماددییەوە زەرەر و زیانێکی زۆر دەکەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە