28/03/2020
286 جار خوێنراوەتەوە
سووریا.. بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ خوێندن راگیرا
په‌یام
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا، سووریا بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ خوێندنی راگرت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى سووریا رایگه‌یاند: به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارمانداوه پرۆسه‌ى خوێندن له سه‌رجه‌م خوێندنگه و په‌یمانگاكان بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ رابگرین.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ى ئازار، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى سووریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان بڕیارمانداوه له رۆژى 2ى نیسان بۆ 16ى نیسان پرۆسه‌ى خوێندن رابگرین".
به‌گوێره‌ى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى سووریا "له‌و به‌رواره‌ى كه دیاریكراوه سه‌رجه‌م خوێندنه‌گه و په‌یمانگا تایبه‌ت و گشتییه‌كان ده‌وامیان تێدا ناكرێت له سه‌رتاسه‌رى وڵات".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە