28/03/2020
286 جار خوێنراوەتەوە
ئیدلب.. به‌هۆی هێرشه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د و ڕوسیاوه 387 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ستداوه
په‌یام
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له سوریا بڵاویكرده‌وه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و روسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب له نێوان رۆژانی 12ی كانوونی دووه‌م تا 6ی ئازار، 387 هاوڵاتیی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ڕایگه‌یاندووه، لەو 387 هاوڵاتیەی بەهۆی هێرشەکانەوە کوژران 104 منداڵ و 63 ژنی تێدایه.
تۆڕەکە راشیگەیاندووە، ئەو ماوەیەی هێرشەکانی تیادا کراوە، ماوەی نێوان دوو ئاگربەستە کە به نێوه‌ندگیریی توركیا و روسیا كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای پێکدادانەکانی سوپای تورکیا و سوریا لە ئیدلیب تورکیا و روسیا لەسەر ئاگربەست لە ئیدلیب رێککەوتن.
ئەو ئاگربەستەش دوای ئەوە هات، کە لە ماوەکانی رابردوودا دەیان سەربازی تورکیا و سوریا بەهۆی ئاڵۆزیی و گرژییەکانی نێوانیان لە ئیدلیب کوژران و ئەوەش ناکۆکی زیاتری خستووەتە نێوان تورکیا و روسیا، لە ئێستاشدا روسیا دەیەوێت نەخشەیەکی نوێ لەبارەی ئیدلیب دابڕێژرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە