27/03/2020 464 جار خوێنراوەتەوە

فەرمی.. یانەیەکی ئیسپانی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی پەسەند کرد

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە مووچەی سەرجەم یاریزانان و کارمەندانی یانەکەیان کەم بکەنەوە.

 

 ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی مەترسیدار زۆرێک لە شارەکانی وڵاتی ئیسپانیایی گرتۆتەوە و بەهۆیەشەوە سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکان وەستاوە، بەمەش یانەکان تووشی زەرەرێکی زۆری مادیی هاتوون.

لە لێدوانێکیشیدا بۆ پێگەی یانەکە جیل مارینی سەرۆکی جێبەجێکاری ئەتلەتیکۆ مەدرید وتی: پێوستبوو لەسەرمان لە پێناو داهاتوو یانەکەمان مووچەی ئەم مانگەی یاریزانان و کارمەندان کەم بکەینەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا بەرپرسەکەی یانە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەک کارگێڕی ئەتلەتیکۆ مەدرید پابەند دەبن بە جێبەجێکردنی یاسایی ERTE تا ئەوەی لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەدا لە هەمانکاتیشدا ژمارەی کاتژمێرەکانی کارکردن کەم بکەنەوە.

لە کۆتایشدا جێل مارین باسی لەوە کردووە، ئەم بڕیارە زۆر قورسە بووە بۆ یانەکەیان، بەڵام دووپاتیکردۆتەوە لە پێناو داهاتووی یانەکەیان ئەو ڕێگە چارەیەیان گرتۆتە بەر.
جێی ئاماژەیە بەپێی یاسای ERTE یانەکان لە کاتی حاڵەتی ناکا و کتوپڕدا دەتوانن بە ڕاوێژ لەگەڵ یاریزانەکان مووچەی مانگانە بۆ لە %70 کەمبکرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مێسی و کریستیانۆ بۆ یەکەمجار لە یارییەکی ماڵاوایی پێکەوە کۆدەبنەوە

  • پێش 1 هەفتە

    گومان و نیگەرانییەکان لە بەرشەلۆنە سەبارەت بە ڕۆدری زیاد دەکەن

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ: ناچارین سەیری خولی ئەمریکی بکەین تاوەکو چێژ لە ساڵەکانی کۆتایی مێسی وەربگرین

  • پێش 1 هەفتە

    جولیان ئالڤارێز بڕیاری کۆتایی دا

سەرەتا