27/03/2020
381 جار خوێنراوەتەوە
له ئه‌فغانستان و غانا و سه‌نیگال لێبوردن بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ندكراو ده‌رچوو
په‌یام
له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئه‌فغانستان و غانا و سه‌نیگال لێبوردن بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ندكراوی وڵاته‌كانیان ده‌رچوو.
به‌ر له ٤ی نیسان رۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی، ماكی ساڵ، سه‌ركۆماری سه‌نیگال بڕیاری لێبوردنی بۆ زیاتر له دوو هه‌زار حوكمدراو ده‌ركرد.
راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤیزیۆنی نیشتمانی RTS بڵاوكرایه‌وه كه تیایدا ئاماژه به‌وه دراوه به‌بۆنه‌ی ٤ی نیسان رۆژی سه‌ربه‌خۆیی سه‌نیگال بڕیاری لێبوردن بۆ دوو هه‌زار و ٣٦ حوكمدراو ده‌رچووه كه زۆربه‌یان به‌هۆی دزی و تاوانی سووكه‌وه حوكم دراون.
باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته دوای پێشنیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دێت كه داوای كردبوو بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه قه‌ره‌باڵغی گرتووخانه‌كان كه‌م بكرێته‌وه.
تاكو ئێستا ٩٦ حاڵه‌تی تووشبوون به جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌نیگال تۆمار كراون.
هه‌روه‌ها له وڵاتی غانا، به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له غانا، بڕیاری لێبوردن بۆ ٨٠٨ حوكمدراو ده‌رچوو.
سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی غانا له رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، نانا ئاكوفۆ-ئاددۆ به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری كۆرۆناوه بڕیاری داوه لێبوردن بۆ ٨٠٨ حوكمدراو ده‌ربكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه سه‌ره‌تا لێبوردنه‌كه ئه‌و حوكمدراوانه ده‌گرێته‌وه كه نه‌خۆشی سه‌ختییان هه‌یه و به‌ساڵاچوون.
تاكو ئێستا ١٣٢ حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆناش له‌و وڵاته تۆمار كراوه و سێ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لای خۆشیانه‌وه بەرپرسانی ئەفغانی وتیان وەکو هەوڵێک بۆ ڕێگری‌کردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتەکە 10 هەزار بەندکراو ئازاد دەکات و بڕیارەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە 55 ساڵ زیاترە.
بەرپرسێکی ئۆفیسی سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی وتی "سەرۆک نوسراوێکی بڵاوکردۆتەوە تیایدا هاتووە دەڵێت بەمزووانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەند هەزار بەندکراوێک ئازاد دەکرێن."
به‌پێی زانیارییه‌كان بەندکراوانی چەکدارانی تاڵیبان و ڕێکخراوی داعش ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە