27/03/2020
673 جار خوێنراوەتەوە
وێنه.. دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ٦٤ قەڕەوێڵەیی لە هەڵەبجە تایبەت بە کۆرۆنا
پهیام
لەگەڵ هەڵکشانی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا، هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە چڕتر دەکرێتەوە و لەوچوارچێوەیەدا جگە لە هەنگاو و رێککارەکانی حکوومەتی هەرێم، سەرمایەدارانی خێرخوازیش بە تەنگ ئەو دۆسیەیەوەن و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووری هەرێم لە چەند شارێک بڕیار دەدەن شان بە شانی حکوومەت هاوکار بن لە تێپەڕاندنی دۆخەکەدا.
دوای ئەوەی کە لە پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەرکی خێرخوازان نەخۆشخانەی ئاسا-ی تایبەت بە کرۆنا کە خۆی لە ٦٤ قەڕەوێڵەدا دەبینیەوە لەسەر ئەرکی خێرخوازان لە ماوەی ١٥ رۆژدا دروست کرا، لە پارێزگای هەڵەبجە و لە سەنتەری شارەکەدا لە ١٥ی ئادارەوە لەسەر ئەرکی سێ خێرخواز بڕیاری دروستکردنی نەخۆشخانەیەک دراوە تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان.
نەخۆشخانەکە ٦٤ قەڕەوێڵەیی دەبێت و بەشی تایبەت بە کارگێری و تیمە پزیشکییەکان جیا دەبێت و چەند ژوورێکیش بۆ نەخۆشە گوازراوەکان تەرخان دەکرێت کە ٦٤ قەڕەوێڵە جێگیر دەکرێت تیایدا.
سەرپەرشتیاری پرۆژەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی نەخۆشیە گوازراوەکان، ئەندازیار بیلال حەسەن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە پرۆژەکە لەسەر دوو دۆنم زەوی دروست دەکرێت کە دوو هەزار مەتری دووجا بینا دەبێت کە پێک هاتووە لە یەکەکی کارگێڕی، بەشێک بۆ کارەبایی و میکانیکی، شوێنی دکتۆرەکان، پەرستارەکان، بەشی تاقیگە، لەگەڵ ٣٢ ژوور تایبەت بە نەخۆشەکان کە تێیدا ١٦ ژووریان تایبەت دەبن بە چاودێری چڕی پزیشکی کە دەستشۆر و سەرشۆر و تەوالێتی تایبەت بە خۆی تێدا دەبێت.
سەبارەت بە تەرخانکردنی بوودجەی پرۆژەکە ئەندازیار بیلال حەسەن ئاشکرای کرد کە پرۆژەکە لەسەر ئەرکی خێرخوازان، ئاسۆ حاجی محەمەد بامۆکی، شێخ عەلی شێخ عیزەددین دروست دەکرێت و ماوەی دروستکردنی پرۆژەکە ٢٠ رۆژە و لە ١٥ی ئادارەوە دەستکراوە بە کارکردن تیایداو بڕیاربوو چواری نیسانی داهاتەە کارەکانی تەواو بێت، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە دوو رۆژ نەتوانرا کاری تیادا بکرێت، بۆیە ئەگەر هەیە دوو رۆژ لە وادەی خۆی درەنگ تر تەواو بکرێت.
ئەندازیار بیلال حەسەن ئاشکرایشی کرد کە تا ئێستا لەسەدا ٤٠ی پرۆژەکە تەواو بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە