27/03/2020 273 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا کارمەندانی خۆی لە هەر یەکە لە باڵیۆزخانەی بەغدا و کۆنسوڵخانەی هەولێر کشاندەوە

په‌یام

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و هەروەها کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر و سەنتەری دیپلۆماسی لە بەغدا کردووە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
لە راگەیەندراوێکدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئاشکرای کردووە کە بەهۆی بارودۆخی ئاسایش و قەدەغەی گەشتکردن بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا و هەروەها کۆنسوڵخانەکەی لە هەولێر و سەنتەری دیپلۆماسی لە بەغدا کردووە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
بە پێی راگەیەندراوەکە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پێدانی ڤیزەی بە هەڵپەسێردراوی هێشتووەتەوە و داواشی لە هاووڵاتیانی ئەمریکا کردووە کە لە ئەگەری هەر کێشەیەک بە رێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە باڵیۆزخانەکە ئاگادار بکەنەوە. 
باڵیۆزخانەکە هەروەها لە چەند خاڵێکدا داوای لە هاووڵاتیانی کردووە کە بە زووترین کات ئەو وڵاتە بەجێ بێڵن و لە رێگەی راگەیاندنە خۆجییەکان ئاگاداری دۆخی ناوچەکەش بن. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    گۆڤارێكی ئه‌مریكی باسی ستراتیژیی چاكسازیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: تا ئێستا 490 خۆپیشانده‌ر له‌ عێراق كوژراون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. له‌ ماوه‌ی مانگێكدا زیاترله‌ 100 هه‌زار دۆنم زەوی كشتوكاڵی سووتاون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دیاریكرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید: حكومەتی هەرێم ناچارە 400 ملیار دۆلارەكه‌ بەسەر مووچەخۆراندا دابەش بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ئه‌نجامی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ داعش؛ سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مستەفا کازمی: لە سایەی گەنجینەیەکی بەتاڵ ئەرکەکەم وەرگرتووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. كۆتایی به‌ پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ هێنرا

سەرەتا