27/03/2020
436 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مریكا له ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا پێش وڵاتی چینیشی دایه‌وه
په‌یام
ئه‌مریكا له ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا پێش وڵاتی چینی دایه‌وه و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان وەرگرت.
له نوێترین ئاماری ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا (كۆڤید-19) دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مریكا ژماره‌ی تووشبوونی هاووڵاتییانی به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته 85 هه‌زار و 991 كه‌س، له پێش وڵاتی چین كه ئێسته پله‌ی دووه‌می گرتووه و 81 هه‌زار و 782 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
ئه‌مریكا له‌و ژماره‌یه‌ی تووشبوونه‌ش، تا ئێستا هه‌زار و 296 كه‌سی به ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ست داوه و 753 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه.
وڵاتی چین كه به شوێن و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه داده‌نرێت و سه‌ره‌تا له‌و وڵاته‌وه بڵاوبووه‌وه و دواتر هه‌موو جیهانی گرته‌وه، له مانگی ڕابردوو حكومه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا ڕاگه‌یاند و ئێستا له كۆی 81 هه‌زار و 782 تووشبوو، 74 هه‌زار و 181 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 3 هه‌زار و 291 كه‌سیاتن گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دوای ئه‌م دوو وڵاته‌ش وڵاتی ئیتاڵیا دێت و نزیكبووته‌وه له ژماره‌ی تووشبووانی چین و ئه‌ویش 80 هه‌زار و 589 كه‌سیان تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش 8 هه‌زار و 215 یان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
جێی ئاماژه‌یه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ زۆرینه‌ی وڵاتانی گرتووه‌ته‌وه و له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌وه تا ئێستا له 176 وڵاتی جیاواز و سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و 533 هه‌زار و 416 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش، 24 هه‌زار و 82 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و122 هه‌زار و 710 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە