27/03/2020
1299 جار خوێنراوەتەوە
ڤیدیۆ.. شەڕ و ئاڵۆزییه‌كی زۆر لەنێوان خەڵک و پۆلیس له سۆران دروست دەبێ
په‌یام
دژی داخستنی شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵان، له قه‌زای سۆران شەڕ و ئاڵۆزییه‌كی زۆر لەنێوان خەڵک و پۆلیسدا دروست دەبێ.
له‌دوای بڕیاری داخستنی شوێنه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵان له‌لایه‌ن قایمقامی قه‌زای سۆرانه‌وه بۆ ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا له قه‌زاكه، پۆلیسی قه‌زاكه ده‌ستی كرد به داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاژه‌ڵی تێدا به‌خێو ده‌كرێ.
له یه‌كێك له‌و شوێنانه ڕێگری له پۆلیس ده‌كرێت له لایه‌ن خه‌ڵك و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌وه و به‌توندی دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه و پۆلیسیش بۆ چۆڵ كردنی شوێنه‌كه و دوورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه ته‌قه ده‌كات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە