26/03/2020 464 جار خوێنراوەتەوە

پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا یەكەم حكومەتی ئەوروپی خست

په‌یام

پەڕلەمانی كۆسۆڤۆ بە هۆی چۆنێتی مامەڵەكردنی حكومەتی وڵاتەكەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنادا، سەرۆكوەزیرانی لەسەر كار لادا.
یاداشتی سەندنەوەی متمانە لە حكومەتی كۆسۆڤۆ 82 دەنگی پەڕلەمانی بەدەست هێنا كە لە 120 ئەندام پێك دێت‌و 32 ئەندامیش دژی وەستانەوە‌و یەك ئەندامیش بێدەنگیی هەڵ بژارد.
بەر لە دەنگدان لەسەر لەكارلادانی حكومەتەكەی، (ئەلبین كۆڕتی) سەرۆكوەزیرانی كۆسۆڤۆ تیشكی خستە سەر ئەو بڕیار و هەنگاوانەی حكومەتەكەی لە 50 ڕۆژی ڕابردوودا گرتوونیەتیە بەر.
ماوەیەك لەمەوبەر، سەرۆكی حكومەتی كۆسۆڤۆ دژایەتی خۆی بۆ ڕاگەیاندنی باری لەناكاو بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە ڕاگەیاند پێی وابوو ئامانج لە هەنگاوێكی لەوشێوەیە دروستكردنی ترسە لە دەروونی خەڵكدا، هەر بەو هۆیەشەوە وەزیری ناوخۆی لە كارەكەی دوورخستەوە.
لای خۆیەوە ئەمریكا خۆشحاڵیی خۆی بە كەوتنی حكومەتەكەی كۆڕتی دەربڕی و ئەڵمانیا و فەڕەنساش ئەو هەنگاوەی پەڕلەمانیان ئیدانە كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 46 خولەک پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا پاڵپشتی بۆ بەرنامە چاكسازییەكەی حكوومەتی عێراق دەربڕی

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیكەی 300 هەزار كەنەدی داوای دەركردنی باڵیۆزی ئەمریكا لە ئۆتاوا دەكەن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو ڕووداوە تێكدەرانەی دەدرێنە پاڵ ڕووسیا لە ئەورووپا 16% زیادیان كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زێلێنسكی: پوتین بكوژە و ناكرێت بە هاوڕێی ترەمپ دابنرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زریانێكی بەهێز لە ئەمریكا كارەبای لەسەر 836 هەزار كەس بڕی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: هەوڵ دەدەین دەرفەت بە ئێران بدەین ژیرانە ڕەفتار بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەركردەكانی یەكێتیی ئەوروپا لەسەر بودجەو هاوكاریی ئۆكرانیا ڕێكنەكەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جارید كوشنه‌ر: پێویسته‌ ئیسرائیل ده‌ستبه‌رداری عه‌قڵییه‌تی جه‌نگ بێت

سەرەتا