3 رۆژ پێش ئێستا 169 جار خوێنراوەتەوە

ڕیاڵ مەدرید بڕیاری لە چارەنووسی یاریزانێکی داوە

پەیام سپۆرت - بڕیار تەها

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گرێبەستی ئالفێنسێ ئاریۆلای فەرەنسی و گۆڵچی دووەمی یانەکەی ناکاتە هەمیشەیی و ناچار دەبێت گۆڵچییەکە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان بگەڕێتەوە.

 

 ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی هەواڵێکی لە بارەی چارەنووسی ئەو گۆڵچییە فەرەنسییەوە بڵاوکردۆتەوە و ئاشکرای دەکات، کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید بە ڕاوێژکردن لەگەڵ زەینەدین زیدانی ڕاهێنەر بڕیاریانداوە گرێبەستی ئاریۆلا نەکەنە هەمیشەیی و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ئەو گۆڵچییە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان بگەڕێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، زیدان ئاگاداری ئیدارەی یانەی شاهانەی کردۆتەوە بۆ وەرزی داهاتوو بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە تیبۆ کۆرتوا دەبەستێت، هەریەکە لە ئاندریە لونین و لوکا زیدانیش ماوەی خواستنەکانیان تەواو دەبێت و دەتوانن وەک گۆڵچی دووەم و سێیەم سوودیان لێ وەربگرن و بەو شێوەیەش جێگایەک بۆ ئاریۆلا لە یانە ئیسپانییەکەدا نامێنیتەوە.

ئاریۆلا هاوین ڕابردوو لە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بە خواستن و تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کرد و لەم وەرزەشدا نزیکەی حەوت یاری ئەو گۆڵچییە بە درێسی قەڵای سپییەوە بەرگری لە تۆڕی گۆڵەکەی کردووە.


لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاستییەکە ئاشکرا دەبێت، ئایا سەرۆکی تۆتینهام لە کۆتینۆ تووڕەیە؟

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە بە ناچاری دەستبەرداری یاریزانێکی یانەکەی دەبێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کلۆپ باشترین ڕێگەچارە بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئینگلیزی ڕادەگەیەنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی کریستیانۆ لە بارەی کەمکردنەوەی مووچەکەی ئاشکرا دەکرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    فەرمی.. یانەیەکی ئیسپانی بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی پەسەند کرد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید بڕیاری لە چارەنووسی یاریزانێکی داوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بایرن میونخ و بەرشەلۆنە کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارێکی خولی ئیتاڵی دەکەن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یاریزانان و کارگێڕی بەرشەلۆنە لەسەر مووچەی مانگانە ڕێک ناکەون

سەرەتا