26/03/2020 575 جار خوێنراوەتەوە

ئاسایشی سۆران سێ ئەندامەکەی یەکێتی ئازادکرد، كه‌ له‌سه‌ر كاری قاچاخی گیرابوون

په‌یام

ئاسایشی سۆران ئەو سێ هاووڵاتیەی قەسرێی ئازادكرد كه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوون و لەسەر گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییان به‌ قاچاخ دەستگیرکرابون.

بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت "ده‌ستگیركردنی هەڤاڵانمان بەبێ بڕیاری دادگا بووە و ئاسایشی پارتی بە تۆمەتی دروستکراو هەڵیان کوتاوەتە سەریان".

لە ڕاگەیەنراوێکدا کەوا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران بڵاوی کردووه‌تەوە هاتووە "دوێنێ شەو سێ هاووڵاتی دۆڵی باڵەیان سەر بە ناحیەی قەسرێ بەهۆی شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ و هەروەها گواستنەوەی خەڵک بە قاچاخ لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیر کران".

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "جیا لەم سەرپێچییە هیچ هۆکارێکی دیکە بۆ دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتیانە نەبووە و خودی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش ئاگادارن و دەزانن ئەمانە بۆ دەستگیر کران، بەڵام بەداخەوە کەسانێک ئەم بابەتانە یەکسەر دەخەنە قاڵبێکی سیاسییەوە و ڕێگری لە جێبەجێ کردنی یاسا دەکەن".

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سۆراندا هاتووە "بە هۆی ئەو کەشەی خوڵقێندرا ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حكومەت ئەو سێ کەسە ئازاد کران، ئەوەش دوای ئەوەی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت ئەم داوایەی ئاڕاستەی بەڕێزیان کردبوو.

ئاسایشی سۆران جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی "هێزەکانی ئاسایش یاسا و ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن و هیچ جیاکارییەک لەم بوارەدا ناکەن، هیوادارین لەم دۆخە سەختەدا هەموو لایەنە سیاسییەکان هاوکارمان بن تاکو یاسا و رێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت".

هاوکات زوبێر عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سۆرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە میدیای حزبەکەی راگەیاندبوو "درەنگانێكی شەوی ڕابردوو سێ هەڤاڵمان كە یەكێكیان (شەماڵ شەهید مەلا كوردستانی)ە كە باوكی ساڵی 1991 لەكاتی ئازادكردنی شاری هەولێر شەهید بووە و یەكێكی تریشیان (كاروخ بەكر سەركانی) كە پێشمەرگەیە لەگەڵ هەڤاڵێكی ترمان لەلایەن ئاسایشی سۆران بەهاوكاری ئاسایشی قەسرێ كە سەر بە هەولێرن دەستگیركراون.

وتیشی: دەستگیركردنی ئەو هەڤالانەمان بەبێ بڕیاری دادگا بووەو ئاسایشی پارتی بەتۆمەتی دروستكراو هەڵیكوتاوەتە سەریان و دەستگیریكردون، بۆیە وەك مەڵبەندی سۆران پەیوەندیمان بە ئاسایشی سۆرانی پارتییەوە كردوە.

لێپرسراوی مەڵبندی شەشی سۆرانی یەکێتی باسی لەوەش کردبوو: ئەگەر بیانوی ئاسایشی پارتی بۆ دەستگیركردنی هەڤاڵەكانمان هاوكاریكردنی پەكەكەیە، ئەوا هاوكاری تیرۆرست و كەسانێك نەكراوە لەدەرەوەی بابەتی كوردایەتی و بابەتە نەتەوەییەكاندا بێت، لەكاتێكدا كوردستان خۆی لەبارودۆخێكی قەیراناویدایە بۆیە سەرجەمی تۆمەتەكانی ئاسایشی پارتی رەتدەكەینەوەو پێمانوایە ئەمە پیلانێكە ئاسایشی پارتی دەیەوێت كێشە و تەگەرە بۆ هەڤاڵانمان دروستبكەن، بۆیە ناچینە ژێر باری هیچ تۆمەتێك.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: ئەمە بانێكەو دوو هەوا، ناكرێت لەوێ هەڤاڵانی ئێمە هەر رۆژە و بەبیانو و تۆمەتێك دەستگیربكرێن و خۆشیان لەوێ هێز و ئاسایش و ئیدارەی ناوچەكەیان بەدەستەوەیە و ناتوانن رێگری لەهاتووچۆی پەكەكە بكه‌ن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەنزینی 750 دیناری هەوڵێكە بۆ لەبیربردنەوەی مافە بنەڕەتییەكانی خەڵك

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنیی عێراق و ئێران لە هەولێر كۆبووەوە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕووداوەکەى نەینەوا کە 25 قوربانى لێکەوتەوە بەهۆی خەولێكەوتنى شۆفێرەکەوە بووە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومه‌ر گوڵپی‌: بەنزینە 750 ییەکە بۆ ئەوەیە چیدى داواى 450 ییەکەى عێراق نەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسێک: شەپۆلێکی سارد و بارانی بەخوڕ ڕوو لە هەرێم و وڵاتانى دراوسێ دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێشبینى دەکرێت لە ڕۆژى دووشەممە شەپۆلێكی فێنك هەرێمی كوردستان بگرێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بوومەلەرزەزانیی هەرێم: تۆڕەکانمان وردترین سەرچاوەن بۆ دیاریكردنی گووڕ و شوێنی بوومەلەرزەكان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشێكی درۆنی لە ئاسمانی هەولێر بەبێ زیانی گیانی تێكشكێنرا

سەرەتا